بەشداریی بنکەی ژین لە چوارەمین پیشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی سلێمانی‌دا

بنکەی بەڵگاندن و لێکۆڵینەوەی ژین، ئەم‌ساڵیش بەشداریی چوارەمین پیشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی سلێمانیی کرد و ئەم‌جارە چەند کتێبێکی نوێی لەچاپدراوی خۆی لەوێ بڵاودەکاتەوە، لەوانە: دیوانی حەریق، ئامادەکردنی عەبدولحەمید حوسێنی (سەپان)؛ گۆڤاری کوردستان ١٩١٩-١٩٢٠، ئامادەکردنی سدیق ساڵح و ڕەفیق ساڵح؛ جریدة الزوراء: الاعداد المئة الاولی، إعداد مرکز ژین للتوثیق والدراسات، دراسة وفهرسة المرحوم الدکتور عماد عبدالسلام رؤوف؛ سەرجەمی بەرهەمی تۆفیق وەهبی- سێ بەرگ، ئامادەکردنی ڕەفیق ساڵح. سەرنجی خوێندەوارانی کورد بۆ بەدەست‌هینانی ئەو کتێبە ناوازانە ڕادەکێشین.