بنکەی ژین و ویکیپیدیای کوردی

بەرپرسانی “ویکیپیدیای کوردی” ٢٠٢٢/١٠/١٤ بە نووسراوی ڕەسمی داوایان‌کرد هاوکاریان‌بین بۆ دەوڵەمەندکردنی بەشی کوردیی ویکیپیدیا بە کۆکراوە هەمەلایەنەکەی بنکەی ژین، ئێمەیش بە خۆشحاڵییەوە ڕەزامەندیمان لەم بارەیەوە نوواند. ئەوەبوو سەعات ١٠ی پێش‌نیوەڕۆی شەممە ١٣/٥/٢٠٢٣، بەڕێز محەمەد سەردار نووری، نوێنەری “ویکیپیدیای کوردی” لەگەڵ چەند کارمەندێکی بنکەکەمان کۆبووەوە و کۆبوونەوەکە پتر لە دوو سەعاتی خایاند. هەردوو لا وردەکارییەکانی ئەم کارە هاوبەشەیان شی‌کردەوە و پێک‌هاتن پاش ڕاهێنان و تاقیکردنەوە لە ڕێگەی سەرهێڵەوە، ئەم کارە بەجێ‌بهێنن و لەبەرەوە کەرەستەکانی وەک وێنە، ژیاننامە، ڕۆژنامەگەری، دەستنووس، بەڵگەنامە، کتێب و وتاری کوردی، ئامادە و گەڵاڵە بکەن بۆ ئەم زانستنامە کوردییە. بنکەی ژین، وەک لای خۆیەوە -هێندەی پێی‌بکرێ- هەوڵی سەرخستنی ئەم پڕۆژەیە دەدا، هیوادارە بەشدارییەکی کارای لەم خزمەتە گشتییەدا هەبێ.

Image License: Creative Commons Attribution Share-alike license 4.0