ئیمزاکردنی نووسراوی لێک‌تێگەیشتن لەگەڵ زانکۆی سۆران

ڕۆژی شەممە، ٢٤ /٨ /٢٠١٩، کە دووەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی زانکۆی سۆران سەبارەت بە ئیبنوئادەمی باڵەکی بەڕێوەچوو و سەرۆکی “بنکەی ژین”یش بە نوێنەرایەتیی بنکە بەشداریی تێدا کرد، نووسراوێکی لێک‌تێگەیشتن لە نێوان بنکەی ژین و بەڕێوەبەرایەتیی دەستنووسخانەی زانکۆی سۆران‌دا ئیمزاکرا، بۆ قووڵکردنەوەی پێوەندیی زانستی و هاوکاریی نێوانیان لە بواری بووژاندنەوەی سامانی دەستنووسی کوردەواری‌دا. جێی باسە، بنکەی ژین دەمێکە پێوەندیی لەگەڵ ئەو بەشەی زانکۆی سۆران‌دا هەیە و ئەم هەنگاوەیش پێوەندییەکە دەباتە ئاستێکی بەرزتری هاوکاری و پێکەوە کارکردن.