هەنگاوێک بۆ سەرکەوتن

گەنجینەی کتێبە دەگمەنەکان:

هەنگاوێک بۆ سەرکەوتن، م. م. پژدەری (محەمەدئەمین مەنگوڕی)، چ. بەلەدییە، سلێمانی، ١٩٣٨، ٢٢×١٥سم، ٦٠ل. ]حکوومەت قەدەغەی کردووە[

سەرەتای کتێبەکە

مەبەست لە دانانی ئەم کتێبە تەنها دوو شتە

١. بە ئەندازەی دەست ترسی خۆم گەلێ کۆششم کرد بۆ  تەماشا کردنی گۆڤار  و  ڕۆژنامە، لەم وردبوونەوەشما، هەر  چەند وتەی تأریخی جوانم چاو پێ کەوتبێ، خێرا هەڵمگێڕاوەتەوە سەر کوردی و گردم کردوەتەوە، لە دواییدا هات بەسەرما کە بیکەم بە گوڵدەستێکی ئەدەبی بچکۆلە، جگە لەوە کە قسەی پیاوە گەوروکانی ڕۆژهەڵات و  ڕۆژئاوام تێدا کۆ کردۆتەوە، بەرامبەر ئەم وتانەش، پەندێکی باش کە بۆ وضعیتی ئێستای نیشتیمانەکەمان بەکاردێت پیشان داوە.

لەگەڵ ئەمەشا کە ئەم نووسراوە لە کەم و  کوتی خاڵی نییە، بەڵکوو  پڕە، هیوام بە برا هاوخوێنەکانم هەیە بە چاوی لێ‌بوردن تەماشایی بفەرمون.

٢. ئەم کتێبە پێشکەشی لاوان و  هاوزبانەکانم ئەکەم بە هەموو ناتەواویەوە، هیوام وایە یارمەتی بڵاوبوونەوەی ئەدەن، تاکو پشت ئەستور بم جلدی دوهەمیش لە چاپ بدەم، لە فرسەتێکی ترا ئیتر هەر بژی ئەوانەی هەوڵ بۆ بەرزی زانستی هاوخوێنی خۆیان ئەدەن.

م.م. پژدەری