شاندی میرایەتیی بنەماڵەی بابان

نیوەڕۆی دووشەممە ٢٠٢٤/٢/١٢ شاندێکی میرایەتیی بنەماڵيی بابان بە سەرۆکایەتیی بەڕێز محەمەد فاتیح بابان و ئەندامێتیی بەڕێزان سۆز عەبدولقادر بابان، سەفین سیروان بابان، لیوا مەهدی بابان و عەبدوڵڵا نامیق بابان، سەریان لە بنکەکەمان دا و بەڕێوەبەریان بینی.
سەردانەکەی بەڕێزان -بە سوپاسێکی زۆرەوە- زیاتر بۆ ئاگاداری و پشتیوانیی کارەکانی بنکەی ژین و چۆنایەتیی هاوکاریی هاوبەش بوو. شاندەکە لەم سەردانەدا، وەک پێشتر گفت‌درابوو، کۆمەڵێک بەڵگەی عوسمانیی سەبارەت بە بابان و شەجەرەی بنەماڵەی بابان و تابلۆی ئیبراهیم‌پاشای بابان و نەخشەی ساڵی ١٩٤٦ی کوردستانی لەگەڵ خۆی هێنا بۆ وێنەگرتنەوەیان و پاراستنی نوسخەی ئەلکترۆنییان لە بنکەی ژین. هەردوو لاش لە کۆتایی‌دا هیوایان خواست پێوەندیی ڕۆشنبیریی نێوانیان بەردەوام و پتەوتر بێ بۆ خزمەتی گشتی.