“چرۆ ناوی منە” لە ئێوارە کۆڕێک‌دا

سەعات ٣ی پاش‌نیوەڕۆی چوارشەممە ٢٠٢٤/٤/١٧ بنکەکەمان ئێوارەکۆڕێکی بۆ بەڕێز خاتوو چرۆ کەریم زەند سازکرد، بۆ ڕاگەیاندنی بڵاوبوونەوەی کتێبێکی “چرۆ ناوی منە- بیرەوەریی کچی قارەمانەکەی کورد” ناوی کە دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم لەچاپی‌داوە.
بەڕێز مامۆستا حەمەعەلی محەمەد مەعرووف، بەرپرسی خۆبەشی بەشی کتێبخانەی پەروەردە لە یەکەی کتێبخانەی بنکەی ژین، کۆڕەکەی بەڕێوەبرد؛ سەرەتا هەندێ سەرنجی لەسەر کتێبەکە دەربڕی و دوایی ژیاننامەی نووسەری خوێندەوە. پاشان نووسەر کۆمەڵیک زانیاریی سەبارەت بە کتێبەکەی خۆی بۆ بەڕێزانی ئامادەی کۆڕەکە خستەڕوو. چەند بەڕێزێکیش لە کۆتایی‌دا تێبینی و پرسیار و سەرنجی خۆیان دەرهەق بە قسەکانی خاتوو چرۆ هەبوو، دەرفەتیان‌درایێ ڕوونیان‌بکەنەوە و وەڵامیش‌درانەوە.