لەچاپدراوی نوێی بنکەی ژین

بەم زووانە کتێبی “عقرة في ١٩٥١” کە دانراوێکی بڵاونەکراوەی نووسەری گەورەی شەهید، بەهەشتی شاکر فەتاحە، وەک بەرهەمێکی نوێی “بنکەی بەڵگاندن و لێکۆڵینەوەی ژین” بڵاودەبێتەوە. ئەم کتێبە سەرجەمی ئەو زانیارییانەن کە ئەو زاتە کاتێک قایمقامی قەزای ئاکرێ بووە، سەبارەت بە لایەنەکانی وەک مێژوو، جوگرافیا، ژیانی کۆمەڵایەتی و خوێندەواری و کارگێڕیی شارەکە کۆی‌کردوونەتەوە و بەو پێیە توانیویە چەند لاپەڕەیەکی مێژووی ئەو شارەی کوردەواری لە فەوتان ڕزگاربکا. کتێبەکە ١٣٧ لاپەڕەی پێوانە (نیو ئا٤)ە، هێرش کەمال ڕێکانی پێیداچووەتەوە و هێندێ پەراوێزی بۆ ڕوونکردنەوەی ئێرەوئەوێی چەند شوێنێکی لێ‌داوە و ژمارەیەک وێنەی بە گشتی کۆنی پێویستیشی بۆ داناوە.