سەردانی خوێندکارانی بەشی کوردیی زانکۆی گەرمیان

بەیانیی ڕۆژی ٢٧ /٢ /٢٠١٩ کۆمەڵێک لە خوێندکارانی بەشی کوردیی کۆلێجی پەروەردەی زانکۆی گەرمیان- کەلار، سەریان لە بنکە دا. بە هەمان شێوە بەشەکانی بنکەیان بینی و دڵنیاکرانەوە کە بنکە هەموو ئامادەیییەکی هەیە بۆ هاوکاریی خوێندکاران و مامۆستایان و هەر توێژەرەوەیەک، لەو چوارچێوەیەدا کە خزمەتی ڕۆشنبیریی کوردی و لێکۆڵینەوەی زانستیی بە گشتی لە پشتەوە بێ.