سەردانی خویندکارانی بەشی کوردیی شارەزوور

سەعات ١٠ی ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ /٢/٢٠١٩ خوێندکارانی قۆناغی دووەمی بەشی کوردیی شارەزوور لە کۆلیجی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی هەڵەبجە، لە چوارچێوەی گەشتی زانستییاندا، لەگەڵ دوو خانمەمامۆستای بەشەکەیان، سەریان لە بنکەی ژین دا. بەشەکانیان بۆ بەسەرکرایەوە و قسەیان لەسەر بنکە بە گشتی و هەریەکە لە بەشەکان بە تایبەتی بۆ کرا، پێیان ڕاگەیێندرا کە بنکە هەموو ئامادەگییەکی هەیە بۆ هاوکاری و ڕێنوێنیی خوێندکاران و خستنە بەردەستی کەرەستە کۆکراوەکانی و بۆیان ڕوون¬کرایەوە کە ئەوان ڕۆڵەی میللەتێکی پێویست بە خزمەت و کاری مەردانەن و ئەرکیانە کۆشش بکەن و خۆیان بە زانست و زانینی سەردەم پێ‌بگەیێنن. خوێندکاران و مامۆستایانیان خۆشحاڵ‌بوون بەم سەردانە و کاتێکی بەسوودیان لە بنکە بەسەربرد.