سەردانی بەڕێز نەجمەدین محێدین حاجی ڕەشید

ڕۆژانی ١٦/ ٤ و ١٨/ ٧/ ٢٠١٨ بەڕێز نەجمەدین محێدین حاجی ڕەشید، سەرمایەداری شاری سلێمانی، سەری لە بنکەی ژین دا و لە نزیکەوە بەشەکانی بەسەرکردەوە و کارەکانی بنکە مایەی سەرنج‌ڕاکێشانی بوون. ئەویش لە لای خۆیەوە -بە پێ‌زانین و سپاسەوە- بەڵێنی هاوکاریی دا بە جێ‌بەجێ‌کردن و پڕکردنەوەی هەندێ لە کەم‌وکووڕی و پێویستییەکانی تەلاری ژین و بەشداری لە سەرخستنی کارەکانی ئەم پڕۆژە نیشتمانییەدا.