گەلەریی دەنگی سپەیس ٢١ لە سلێمانی

ڕۆژی یەک‌شەممە ٢٠٢٣/٩/٣ بەڕێزان هەردی کوردە، ئێرنست ماریشاڵ و ئیمیلی موور لە گەلەریی دەنگی سپەیس ٢١ی ناو کارگەی کولتوور لە سلێمانی، سەریان لە بنکەکەمان دا.
بەگشتی باسی “بنکەی ژین”یان بۆ کرا و پاشان بەشی “وێنە و دەنگ و ڕەنگ”یان لەگەڵ بەسەرکرایەوە. لەوێ هەم ئامێرە بەکارهاتووەکان و هەم کەرەستە کۆکراوەکانیان لە وێنە و تۆماری هەمەجۆری دەنگی و ڤیدیۆیی بینی. شادمان‌بوون بە کارەکانی ئەم بەشە و بەڵێنی هاوکاری و پێوەندیی بەردەوامیان دا.