گەشتی زانستیی خوێندکارانی بەشی مێژوو

ئەمڕۆ یەک‌شەممە ٢٠٢٢/١٠/١٦ خوێنکارانی قۆناغی چوارەمی بەشی مێژووی کۆلیجی پەرەوەدەی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی سلێمانی – سەید صادق، بە ڕێنوێنی و سەرپەرشتیی ڕاگری کۆلیجەکەیان و مامۆستای وانەی “مێژووی هاوچەرخی تورکیا” بەڕێز دکتۆر سەلام عەبدولکەریم، سەریان لە بنکەی ژین دا. ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن، سدیق ساڵح، باس‌وخواسێکی سەبارەت بە ئەرشیف و بایەخی ناوەندی مێژوویی و زانستیی لەم شێوەیەی پێشکەشی خوێندکاران کرد. پاشان مۆزەخانەی چاپ لە سلێمانی و بەشەکانی کتێب و ڕۆژنامەوانیی کتێبخانەی لەگەڵ بەسەرکردنەوە و وەڵامی چەند پرسیارێکیشی دانەوە و ڕوونی‌کردەوە بنکەی ژین لای خۆیەوە دەرگای لەسەر پشتە بۆ خزمەتی خوێندکاران و ئامادەی هەموو هاوکاری و پشتیوانییەکیانە.