گواستنەوەی مەکینەیێکی چاپی چاپخانەی کاکەی فەلاح

شەوی پێنج‌شەممە ٢٠٢٢/٨/٢٥مەکینەیێکی چاپی چاپخانەکەی شاعیر و ڕۆژنامەنووس مامۆستا کاکەی فەلاح، لە جۆری Original Heidlberg]، بە سوپاس و پێزانینێکی زۆرەوە بۆ هاوکاریی بنەماڵە بەڕێزەکەی و بەتایبەت کاک شەماڵی کوڕی، گواسترایەوە بۆ تەلاری بنکەی ژین، تا ئامادەبکرێ بۆ دانان لە بەشی “مۆزەخانەی چاپ لە سلێمانی”. ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی “بنکەی ژین” خۆشبەختە کە توانیویە بەشێکی مەکینەکانی چاپی ناوشاری سلێمانی لە فەوتان ڕزگاربکا و ئەم یادگارە مێژوویییەی کوردەواری بە شێوەیێکی‌تری نوێ بخاتەوە بەرچاوی هاووڵاتیان، هاوکات سوپاسگوزاری هاوکاریی لایەن و کەسانی بەڕێزیشە، کە دڵسۆزانە بەدەنگەوە هاتوون و دەست‌پێشخەرییان نوواندووە و بە دەربەستی هێشتنەوەی ئەم ئادگارە شارستانییەی وڵاتەکەمانەوە بوون. کاری هەمووان ڕاست‌بێ بۆ خزمەتی کولتوور و ڕۆشنبیریی کوردستان.