کۆچی یەکجاریی دکتۆر فارووق عومەر سدیق

پڕۆفیسۆر دکتۆر فارووق عومەر سدیق، پاش نەخۆشییەکی چەندین مانگە، ئێوارەی ڕۆژی ‌شەممە ٢٠٢٣/٤/٩ لە نەخۆشخانەی میمۆریاڵی شاری ئەنقەرە کۆچی یەکجاریی کرد. شەوی ڕۆژی دوایی تەرمەکەی گەیێندرایەوە سلێمانی و سەعات ١٠ی بەیانیی دووشەممە ٢٠٢٣/٤/١٠ بەڕێ‌کرا بۆ گۆڕستانی گردی شێخ محێدین و لەوێ بە ئامادەبوونی کەسوکار و خزم و دۆست و برادەرانی بەخاک سپێردرا. بەڕێز دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر وتەیەکی سەرخۆشیی بەو بۆنەیەوە پێشکەش‌کرد. پاش‌نیوەڕۆیش لە مزگەوتی شێخ فەرید پرسەی بۆ گیرا.
ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بنکەی ژین، نیگەرانی و خەمباریی خۆی بۆ ئەم کۆستە ناوەختە ڕادەگەیێنێ و لای خۆیەوە سەرخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و کەسوکار و نزیکان و دۆستانی دەکا و بەشداری ماتەمیانە و کۆچی ئەم زاتەیش بە زیانی بواری زمانەوانیی کوردی دەزانێ. گیانی دکتۆر فارووق شادبێ و یادی بەخێر.