کۆچی ڕۆشنبیری مەزنی کورد، مامۆستا محەمەدئەمین بۆزئەرسلان

مامۆستا محەمەدئەمین بۆزئەرسلان، پاش ساڵانێکی خەباتی مەدەنی لە بواری چالاکیی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری، ڕۆژی ٢٠٢٦/١/٢٢ لە شاری ئوپسالا کۆچی یەکجاریی کرد و ڕۆژی دووشەممە ٢/٩یش بە ڕێ‌وڕەسمێک بەخاک‌سپێردرا. “بنکەی ژین” نیگەرانە بە کۆچی ئەم ڕۆشنبیرە مەزنەی کوردەواری و سەرخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکار و هەمووان دەکا. کۆچی ئەم زاتە، وەک ڕۆشنبیرێکی پەیامدار و جیددی و خۆڕاگر و پڕبەرهەم، بە زیانێکی گەورەی گەلەکەمان دەزانێ، لە کاتێک‌دا پڕکردنەوەی کەلێنی دوای بەڕێزیان، ئەرک و ساڵانێکی پێ‌دەوێن. سەبووری و ئارامی بۆ بنەماڵەکەی و ڕۆحی ئەم کۆچکردووە ڕێزدارەیش شادبێ.
*
محەمەدئەمین بۆزئەرسلان ڕۆژی ١٩٣٤/٩/١٥ لە شارۆچکەی لجێی پارێزگای ئامەد لەدایک‌بووە. بە منداڵی خراوەتە بەر خوێندنی دینی و لە مەدرەسەی میلانی خوێندوویە. پاشان کراوە بە موفتی لە هانی و قولپی سەر بە پارێزگای ئامەد و ئەمجا لە مەڵاتیە و شەهرکۆی (١٩٥٦-١٩٦٩). دوایی لە وەزیفە دەرکراوە. لە دیاربەکر جێگیربووە و کتێبفرۆشییەکی داناوە، خەریکی بڵاوکردنەوەی دوو کتێبی خۆی بووە: کێشەکانی ڕۆژهەڵات (بە تورکی) و سیستەمی شێخایەتی و ئاغایەتی لە ئیسلام‌دا (بە تورکی). ساڵانی شەست و حەفتا، لەگەڵ مووسا عەنتەر، بوونە پێشەنگی ژیاندنەوەی ڕۆشنبیریی کوردی. پاش کودەتا سەربازییەکەی ساڵی ١٩٧١، لەسەر کتێبی “ئەلفابێ”کەی گیراوە، حوکم‌دراوە و خراوەتە زیندانی ناوزڕاوی دیاربەکر، تا لێبوردنی تەمووزی ١٩٧٤. ئیتر کتێبەکانی قەدەغەکراون. کە بەردراوە، لە خانەی بڵاوکردنەوەی ئەرگین و ڕۆژنامەی ‘جونایدن’ کاری‌کردووە. لەبەر عەرەبی‌زانینیش، لە بەشی ڕۆژهەڵاتی نزیک و ناوەڕاستی ڕۆژنامەی بەناوبانگی ‘جمهوورییەت’ وەرگیراوە. جارێکی‌تر لەسەر بڵاوکردنەوەی کتێبی “مەم و زین” گیراوەتەوە. ١٩٧٨ غەنیی کوڕی، کە چالاکێکی سیاسی و شاعیر و وەرگێڕیش بووە، غافڵکوژکراوە. ئەمە بووە هۆیەکی سەرەکی تا ١٩٧٩ تورکیا بەجێ‌بێڵێ و تاسەر لە سوید بگیرسێتەوە. لەوێ بەتەواوی خۆی تەرخان‌کردووە بۆ نووسین و زنجیرەیەک کتێبی بڵاوکردووەتەوە.
بەرهەمەکانی:
١. باوەڕ بە خوا، ١٩٦٠.
٢. شێخایەتی و ئاغایەتی لە ڕوانگەی ئیسلامەوە، ١٩٦٤. (بە تورکی)
٣. ڕاستییەکان دەدوێن، ١٩٦٥. (بە تورکی)
٤. کێشەکانی ڕۆژهەڵات، ١٩٦٦. (بە تورکی)
٥. کێشەی خەلافەت و نەتەوە، ١٩٦٧. (بە تورکی)
٦. ئەلفابێ، چ١، ئەستەنبووڵ، ١٩٦٩، ٦٤ل.
٧. نەهرۆ، شۆڕشە کۆمەڵایەتییەکان، شەڕە نیشتمانییەکان، ١٩٧٠. (بە تورکی)
٨. شەرەفنامە: مێژووی کورد، ٢ بەرگ، ١٩٧١. (وەرگێڕان بۆ تورکی)
٩. ئیبن‌ئەزرەقی فارقینی، مێژووی کوردانی مەڕوانی، ١٩٧٥. (وەرگێڕان بۆ تورکی)
١٠. ولیام ئیگلتۆن، کۆماری کوردیی مەهاباد، ١٩٧٦. (وەرگێڕان بۆ تورکی)
١١. لوبنانی جەنگاوەر، ١٩٧٦. (بە تورکی)
١٢. فەرهەنگا کوردی- ترکی، ١٩٧٨.
١٣. ئەلفابێ، چ٢، بۆراس، ١٩٨٠، ٦٤ل.
١٤. مەسەلۆکێن لاویران، بۆراس، ١٩٨١.
١٥. مەیرۆ: چیرۆک، بۆراس، ١٩٨١، ٧٩ل.
١٦. میر زۆرۆ، بۆراس، ١٩٨١، ٨٠ل.
١٧. گورێ بلوورڤان، بۆراس، ١٩٨٢، ٧١ل.
١٨. کێز خاتوون، بۆراس، ١٩٨٢، ٧٩ل.
١٩. سەرکەتنا میسکان، ئوپسالا، ١٩٨٤، ٨٥ل.
٢٠. پەپووک، ئوپسالا، ١٩٨٥، ٧٠ل.
٢١. مەلایێ مەشهوور، ئوپسالا، بڵاوکەرەوەی دەنگ، ١٩٨٥، ٧٠ل.
٢٢. ژین کۆڤارا کوردی- ترکی ١٩١٨-١٩١٩، وەرگێڕ ژ تیپێن عەرەبی بۆ لاتینی، ئوپسالا، دەنگ، ٥ بەرگ، ١٩٨٥-١٩٨٨.
٢٣. پێکەنۆکێن گەلی، ب١، ماسییێن بەژی، ئوپسالا، دەنگ، ١٩٨٧، ٦٤ل.
٢٤. ئەلفابێ، چ٣، ئوپسالا، دەنگ، ١٩٨٨، ٦٤ل.
٢٥. پێکەنۆکێن گەلی، ب ٢، ژ دینان دینتر، ئوپسالا، دەنگ، ١٩٨٨، ٦٤ل.
٢٦. ئاڵا لە جانتایەک‌دا (ئاڵای تورکی)، ١٩٨٩.
٢٧. پێکەنۆکێن گەلی، ب ٣، عیلمێ توورک، ئوپسالا، دەنگ، ١٩٨٩، ٧٩ل.
٢٨. پێکەنۆکێن گەلی، ب ٤، بووکا گولستان، ئوپسالا، دەنگ، ١٩٩٠، ٨٥ل.
٢٩. کوردستان ڕۆژناما کوردییا پێشین ١٨٩٨-١٩٠٢، وەرگێڕ ژ تیپێن عەرەبی بۆ لاتینی، ٢ بەرگ، ئوپسالا، دەنگ، ١٩٩١.
٣٠. پێکەنۆکێن گەلی، ب ٥، مەلا کولی، ئوپسالا، دەنگ، ١٩٩١، ٩٣ل.
٣١. سەفەرا ڕستەم کەیا: کورتەچیرۆک، ئوپسالا، دەنگ، ١٩٩٢، ١٢٣ل.
٣٢. ئەلفابێ، چ٤، ئوپسالا، دەنگ، ١٩٩٣، ٦٤ل.
٣٣. کەمال‌پاشا وەلەدێ کێیە؟ مەسەلۆکێن سیاسی، ئوپسالا، دەنگ، ١٩٩٣، ٨٩ل.
٣٤. مەم و زینێ ئەحمەدی خانی، ئوپسالا، دەنگ، ١٩٩٥، ٧٠٣ل.
٣٥. چیرۆکێن گەلی، ١- گولی خاتوون، ئوپسالا، دەنگ، ١٩٩٧، ٨٨ل.
٣٦. چیرۆکێن گەلی، ٢- کوڕێ میرێ ماسییان، ئوپسالا، دەنگ، ١٩٩٨، ١٢٠ل.
٣٧. کورد تەعاون وە تەرەقی غەزەتەسی، کۆڤارا کوردی- ترکی، وەرگێڕ ژ تیپێن عەرەبی بۆ لاتینی، ١٩٩٨.