کۆچی‌دواییی مامۆستا کەمال ڕەئووف محەممەد

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٠١٨/٩/٣٠ دڵی نووسەری گەورە مامۆستا کەمال ڕەئووف محەممەد لە هۆڵەندا لە لێدان کەوت. ڕۆژی ١٠/٥، پاش دوو ڕۆژ دواخستنی بەڕێکردنی تەرمەکەی لە تورکیا، سەعات ٢،٥ گەیشتەوە هەولێر و پاشان سلێمانی و سەعات ٧،٥ی شەوی هەمان ڕۆژ لە گردی سەیوان بە خاک سپێردرا.

مامۆستا کەمال ساڵانێک کاری لە ڕادیۆی کوردیی بەغدادا کردووە و بەرنامەی ڕۆژێک لە رۆژان و بەرنامەی دیکەی تێدا هەبووە. خاوەنی کۆمەڵێک بەرهەمی بڵاوکراوەیە کە لە بواری خۆیدا یەکەمین و دانسقە و هەڵبژاردەیە؛ وەک ئەدەبی نامەنووسینی کوردی بە سێ بەرگ، هونەری درامای ڕادیۆی کوردی، مستەفا سائیب ئەستێرە گەشەی کورد، دەستەوارەیێ نان بۆ مێژوو، گوتوبێژێکی دەگمەنی تۆفیق وەهبی و خوێندنەوەیێکی ڕەخنەگرانە، مێژووی ئەدەبیاتی خۆرائاوا لە ئەدەبی کوردی‌دا، گەڕان به‌ دوای ڕاستی، عەقیدەنامەی کوردی، مێژووی ڕادیۆی کوردیی بەغدا بە سێ بەرگ، ڕۆژێک لە رۆژان، ..