کۆمەڵەی دەزگاکانی بڵاوکردنەوە و کتێبفرۆشییەکان لە عێراق

ڕۆژی ٢٠١٩/١٢/١٣ کۆمەڵەی دەزگاکانی بڵاوکردنەوە و کتێبفرۆشییەکان لە عێراق (جمعية الناشرين و الكتبيين في العراق) یەکەم کۆنگرەی دامەزرێنی خۆی لە بەغداد سازدا و نوێنەری بەشێکی دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوەی هەرێمی کوردستانیش وەک: سەردەم، بنکەی ژین، تەفسیر،…… بەشدارییان تێداکرد. بەڕێز (حاجی مخلص یونس مصطفی) خاوەنی دەزگای تەفسیر لەسەر هەرێم هەڵبژێردرا بە ئەندامێکی دەستەی بەڕێوەبردنی کۆمەڵە. جێی باسە. بەڕێز (ڕەفیق ساڵح) سەرۆکی بنکەی ژین بە نوێنەرایەتیی بنکە بەشداری کۆنگرەکە بوو.