دەزگای نووبەهار لە ئەستەمووڵ کۆمەڵێک کتێبی لەچاپدراوی بەهاداری خۆی (٥٢ دانە) بە دیاری پێشکەشی یەکەی کتێبخانەی بنکەکەمان کردووە. لە کاتێکدا ئێمە و ئەوان ڕێککەوتووین لەچاپدراوی خۆمان بۆ یەکتری بنێرین و ئەو بەڕێزانە پێشتر -بە سوپاس و پێزانینیکی زۆرەوە- سەرجەمی بەرهەمەکانی دەزگاکەیان بۆ ڕەوانەکردووین. ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بنکەی ژین بەگەرمی سوپاسی دڵسۆزی و خەمخۆرییان دەکا، نموونەیان زۆربێ و سەرکەوتووبن.