بنەماڵەی شەهید شاکر فەتاح ڕۆژی دووشەممە ٢٣/٦/٢٣، لە ڕێگەی خاتوو دالیا شێرکۆ شاکری کوڕەزایەوە، ٥٤ وێنە و ٥ ڕێزنامە و ناسنامەی سەندیکای پارێزەرانی عیراقی (١٩٣٦) خودابەخشیوی پێشکەش بە بنکەکەمان کرد، لە کاتێکدا پێشتریش لە ڕێگەی بەڕێزان عەبدوڵڵا زەنگەنە و جەمال ئیبراهیم لۆلۆوە بەشێکیتری ئەو کۆکراوەیە -هەر لەوەبەتر- بە دیاری گەیێندرایە بنکەی ژین.
ئەنجومەنی بەڕێوەبردن بەگەرمی سوپاسی ئەو بنەماڵە بەڕێزە دەکا کە ئەم بەشەی کۆکراوەکەی بە متمانە و دڵنیایییەوە پێشکەشی بنکەکەمان کردووە و جێگەی شانازیشیەتی کە پاشماوە و کۆکراوەی زاتێکی وەها گەورە لای خۆی دەپارێزێ. کاری هەمووان سەربگرێ بۆ خزمەتی کورد و کوردستان.