سەعات ١١ی پێشنیوەرۆی شەممە ٢٠٢٥/١١/٢٢ پیشانگەی فۆتۆ ڕەفیق کە بە سەرپەرشتیی بیناسازیی بەڕێز قادر ساڵح قادر و هونەریی بەڕێز ڕۆستەم ئاغالە دروستکرا، ڕێوڕەسمێکی لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ساڵیادی دامەزرانی شاری سلێمانیدا بۆ سازکرا و بە ئامادەبوونی پتر لە ٢١٥ میوان کرایەوە.
بەڕێز خاتوو سەرگوڵ محەمەدی هاوسەری ڕەحمەتی ڕەفیقی مەحموودەفەندیی ڕەسام قردێلەی پیشانگەکەی بڕی و میوانانیش بەگشتی دڵخۆشبوون بەم یەکەم شاکارەی بوای خۆی لە هەرێمی کوردستان. لەم بۆنەیەدا بەڕێزان سدیق ساڵح، جێگری بەڕێوەبەری بنکەی ژین، ڕزگار ڕەفیق مەحموودەفەندی، هونەرمەند ڕۆستەم ئاغالە و پاشان بەڕێز دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، قسەیان سەبارەت بە پڕۆژەکە کرد و ڕێوڕەسمەکەیش دووسەعاتێکی خایاند و مایەی پەسەندی هەمووان بوو.
