کتێبی: زانستی مێژوو لە ئەوروپا، فەلسەفە و شێواز و پەرەسەکەی و چەند سەرنجێک سەبارەت بە مێژووی کوردستان و هیستۆریۆگرافیی ڕۆژهەڵاتی (علم التاریخ في أوروبا، فلسفتە وأسالیبە وتطورە وملاحظات حول تاریخ کردستان والهستوریوغرافیا الشرقیة)ی بەهەشتی دکتۆر عیسمەت شەریف وانلی، کە وەک خۆی لە پێشەکیدا نوواندوویە: بە بۆنەی دەرچوونی چاپی کوردیی باکووری کتێبەکەی محەمەدئەمین زەکییەوە نووسیویە، لە بەرگێکی نایابدا لەچاپدرا. مخابن کە بڵاوبوونەوەی ئەم شاکارە کەوتە پاش کۆچی یەکجاریی ئەو گەورەپیاوەی کوردەواری.
کتێبەکە لە سێ بەش پێکهاتووە:
بەشی یەکەم: هەڵسەنگاندنی مێژووەکەی محەمەدئەمین زەکی و پوختەیەکی ژیاننامە و کارەکانیەتی.
بەشی دووەم: گەشەکردنی تێڕوانینە لە زانستی مێژوو لە ئەوروپا لە سەردەمی هێرۆدۆتەوە تا ئەمڕۆ. ئەم باسانەی گرتووەتەوە: مێژوو لای یۆنان و ڕۆمای کۆن، مێژوو لە سەدەکانی ناوەڕاست و بێزەنتە، مێژووی سەردەمی ڕینیسانس، مێژووی سەردەمی ڕۆشنگەری و شۆڕشی فەرەنسەیی، مێژوو بەپێی قوتابخانەی واقیعیی ئەڵمانیایی، سۆشیالیزم و مارکسیزم و مێژوو، زانستی نەریتیی مێژوو، قوتابخانەی مێژووی نوێی فەرەنسەیی، ئیمپریالیزمی مێژووی نوێ: سامانە بۆ مێژوو یان قەیرانە؟، گەشتێک بە مێژووی فەرەنسەدا بە هاوڕێیەتیی برۆدل، …
بەشی سێیەم: چەند سەرنجێک سەبارەت بە کتێبی ‘خوڵاصەیەکی تاریخی کورد و کوردستان’ و هیستۆریۆگرافیای ڕۆژهەڵاتی.
خوێندەواران ڕادەسپێرین بفەرموون ئەم کتێبە گرنگە دەستبخەن و لەکیسی خۆیان نەدەن.
جارێکیتریش یادی ئەم کەسێتییە ڕۆشنبیر و ناوازەیە و ئەم چالاکە ئەکادیمی و مەزنەی کوردستان بەخێر.
دکتۆر عیسمەت (١٩٢٤/١١/٢١ دیمەشق-٢٠١١/١١/٩ لۆزان) لە گەڕەکی کوردان (حي الأکراد) هاتووەتە دنیاوە. لە دیمەشق تا دواناوەندیی تەواوکردووە. ئەمجا چووەتە کۆلیجی ئەندازە لە بەیرووت. پاش دووساڵ دەستی لێهەڵگرتووە و لە زانکۆی سانتجۆزێف فەلسەفەی خوێندووە. ١٩٤٨ ڕوویکردووەتە سویسرا و دیپلۆمی قانوونی لە زانکۆی لۆزان وەرگرتووە. ١٩٤٩ ‘کۆمەڵەی لاوانی کورد لە ئەوروپا’ی لەگەڵ نوورەدین زازا دامەزراندووە و ٥ ژمارەی ڕۆژنامەی ‘دەنگێ کوردستان’یان بە فەرەنسی و کوردی بڵاوکردووەتەوە. لە ١٩٦٧ەوە بۆ ماوەی ١٦ ساڵ وەک دادنووس لە دادگەی هەرێمی لۆزان کاریکردووە. ١٩٥٦ ‘کۆمەڵەی خویندکارانی کورد لە ئەوروپا’ی لەگەڵ ١٨ خوێندکاری کوردی پارچەکانی کوردستان پێکهێناوە و ساڵانی ١٩٥٨-١٩٦٢ سەرۆکی بووە. ١٩٦٠-١٩٦٢ مێژووی کورد و کوردناسیی لە زانکۆی سۆربۆن وتوونەتەوە. ١٩٦٤-١٩٧٥ نوێنەر و وتەبێژی شۆڕشی کوردستانی عیراق بووە. ١٩٦٩ بڕوانامەی دکتۆرای سەبارەت بە (پرسی نەتەوایەتیی کوردستانی عیراق: لێکۆڵینەوەی شۆڕشی ١٩٦١) لە زانکۆی لۆزان بەدەستهێناوە. چەندین جار سەری لە مۆسکۆ و تورکیا و تاران و بەغدا داوە بۆ چارەسەری پرسی کورد. ١٩٥٣ لەگەڵ خاتوو کارمین هاوسەرگیرییکردووە و کوڕێکی ‘سیامەند’ ناوی لێبووە. حکوومەتی بەعس ١٩٧٦/١٠/٧ هەوڵی غافڵکوژیی دا و بەرنەکەوت. ١٩٨٣ دامەزرێنەرێکی ‘ئینستیتووی کورد’ بوو لە پاریس. لە ساڵانی نەوەدەوە پشتیوانیی لە خەباتی کوردی باکوور کرد و ١٩٩٥ بووە ئەندامی دەستەی بەڕێوەبردنی پەرلەمانی کوردستان لە تاراوگە. ١٩٩٩-٢٠٠٣ سەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کورد’ و سەرۆکی ‘ئینستیتووی بەرلین بۆ زانست و لێکۆڵینەوە’ بوو.
بەرهەمە بڵاوکراوەکانی ئەمانەن (وتار، کتێب، چاوپێکەوتن):
1. “The Kurdish language and its dialects,” In: Kurdistan (KSSE), N° 1, March. 1958, pp. 7-11.
“زمانی كوردی و دیالێكتەكانی”، گۆڤاری كوردستان (كۆمەڵەی خوێندكارنی كورد لە ئەوروپا)، ژمارە 1، ئاداری 1958، ل7-11.
2. “Appeal to Kurdish students,” In: Kurdistan (KSSE), N° 1, March. 1958, pp. 1-2.
“بانگەواز بۆ خوێندكارانی كورد”، گۆڤاری كوردستان (كۆمەڵەی خوێندكارانی كورد لە ئەوروپا)، ژمارە 1، ئاداری 1958، ل1-2.
3. Aspects de la Question National ; Kurde en Iran ; Lettre ouverte au gouvernement impérial de l’Iran et à la classe dirigeante persane. Publié par l’Association des Etudiants Kurdes en Europe, Impr. Vogue, Paris, juillet 1959, p. 31.
چەند لایەنێكی پرسی نەتەوەییی كورد لە ئێران، نامەیەكی سەرئاوەڵا بۆ حکوومەتی شاهنشاهی ئێران و دەستەی دەسەڵاتدارانی ئێرانی. پاریس، ١٩٥٩، ٣١ل.
ئەم نامیلكەیە بەناوی خواستراوەی پارێز وانلییەوە بڵاوكرایەوە.
4. “The Question of the Unification of the Written Kurdish language: Kurmanji or Sorani?,” In: Kurdistan (KSSE), Nov. 1959, pp. 5-11.
“مەسەلەی یەكخستنی زمانی نووسینی كوردی: كورمانجی یان سۆرانی؟”، گۆڤاری ‘کوردستان’، نۆڤەمبەری ١٩٥٩، ل٥-١١.
5. Interview sur le Kurdistan et la question kurde, donnée par Ismet Chrériff Vanly à Vangélis Sakkatos, journaliste, Paris, Association des étudiants kurdes en Europe; dépositaire: Librairie de l’Escalier, Paris, 1960, (29 p).
چاوپێكەوتن دەربارەی كوردستان و پرسی كورد، چاوپێكەوتنی ڕۆژنامەنووسی یۆنانی Vanguélis Sakkatosی ڕۆژنامەوان و ئیدیتۆری گۆڤاری (Nouvel Observateur)، حوزەیرانی 1959 لە یۆنان بە نامیلكەیەكی (32) لاپەڕەیی بڵاوكراوەتەوە. ساڵی 1960 دەقی پرسیار و وەڵامەكان بەسەریەكەوە بە فەرەنسی لە بەرلین بڵاوكرایەوە.
6. “The Problem of the Specific Kurdish Organizations,” In: Kurdistan (KSSE), London, N° VII &VIII, March. 1961, pp. 19-25.
“پرسی تایبەتمەندێتیی ڕێكخراوە كوردییەكان”، گۆڤاری كوردستان (كۆمەڵەی خوێندكارانی كورد لە ئەوروپا)، ژمارە 7-8، ئاداری 1961، ل19-25.
7. “The War of liberation of Iraki Kurdistan”. In “Révolution”, vol. 1, n°4-5, Lausanne: pp. 118-155.
“جەنگی ئازادیی كوردستانی عیراق”، لە گۆڤاری (Révolution)، بەرگی 1، ژمارە 4-5، لۆزان، ل118-155.
8. “Nouvelle agression contre le Kurdistan” In “Partisans”, maspéro, Paris, Juillet-septembre 1963, pp. 137-143.
“پەلاماردانی نوێ بۆ سەر كوردستان”، گۆڤاری (Partisans)، بڵاوكراوەی ماسپێرۆ، پاریس، تەممووز – ئەیلوول، 1963، ل137-143.
9. The Revolution of Iraki Kurdistan, Lausanne, Published by the Committee for the Defense of the Kurdish People’s Rights, Part I (From september 1961 to April 1965), April 1965, (58 p).
شۆڕشی كوردستانی عیراق، لۆزان، بڵاوكراوەی كۆمیتەی بەرگریكردن لە مافەكانی گەلی كورد، بەشی یەكەم، (لە ئەیلوولی 1961ەوە بۆ نیسانی 1965)، نیسانی 1965 (58 لاپەڕە).
10. The Persecution of the Kurdish People by The Baath Dictatorship in Syria [Europe], 1968, (38 p).
سەركوتكردنی گەلی كورد لە لایەن بەعسی دیكتاتۆرەوە لە سووریا، (ئەوروپا)، 1968 (38 لاپەڕە).
11. The Kurdish Problem in Syria: Plans for the Genocide of a National Minority. [Europe]: Committee for the Defence of the Kurdish People’s Rights. 1968, (40 p).
كێشەی كورد لە سووریا: نەخشە بۆ قەتڵوعامكردنی كەمینە نەتەوەیەك، کۆمیتەی داکۆکی لە مافی خەڵکی کورد، ١٩٦٨، ٤٠ل.
12. The Syrian “Mein Kampf” against the Kurds; Baath thinking reviewed; Transl. And introd. With commentary and annotations by Ismet Chériff Vanly, Amsterdam: J.S.K., 1968, (38 p).
کتێبی “تێکۆشانم”ی سووری دژی کورد، پێداچوونەوەی بیری بەعس، وەرگێڕان و پێشەکی و لەسەرنووسینی عیسمەت شەریف وانلی، ئەمستردام، ١٩٦٨، ٣٨ل.
13. Le Kurdistan Irakien, entité nationale : étude de la révolution de 1961, Neuchâtel : Éditions de la Baconnière ; Paris : Payot, 1970, (419 p).
كوردستانی عێراق، قەوارەی نەتەوەیی: لێكۆڵینەوەی شۆڕشی 1961، نۆشاتیل: چاپی لا باکونیێر، پاریس، ١٩٧٠، ٤١٩ل.
14. Survey of the National Question of Turkish Kurdistan : with Historical Background, Rome] : Hevra, 1971, (77 p).
كێوماڵكردنێكی پرسی نەتەوەیی كوردستانی توركیا: لەگەڵ پاشخانێكی مێژوویی، ڕۆما، هێڤرا، ١٩٧١، ٧٧ل.
15. «Kurdistan in Lexika und Enzyklopädien. In: Kurdistan / Organ der Vereinigung kurdischer Studenten in Europa.–Berlin[DDR]:Vereinigung kurdischer Studenten in Europa 15.1971 (März), pp : 26–30
“كوردستان لە وشەنامە و ئینسكلۆپیدیایەكاندا”، گۆڤاری كوردستان، ئۆرگانی كۆمەڵەی خوێندكارانی كورد لە ئەوروپا- بەرلین، ژمارە 15، ئاداری 1971، ل26-30.
16. Les Kurdes et le Kurdistan dans les relations d’anciens voyageurs occidentaux (XVIe–XVIIIe Siècle), Ed.: KSSE, 1973, (77 p).
كورد و كوردستان لە گێڕانەوەكانی گەڕۆكە كۆنەكانی ڕۆژئاوادا (سەدەی شانزەهەم – سەدەی هەژدەهەم دا)، کۆمەڵەی خوێندکارانی کورد لە ئەوروپا، ١٩٧٣، ٧٧ل.
17. « Le Déplacement du Pays kurde vers l’ouest (Xème-XVème s.). Recherches historiques et géographiques», in Rivista degli Studi Orientali, vol. L, Fasc. III-IV; Roma, 1976, p. 353-653.
“هەڵكشانی كوردستان بەرەو ڕۆژئاوا (سەدەی دەیەم-سەدەی پانزەم). تۆژینەوەی مێژوویی و جوگرافی”، بەرگی ٣-٤، ڕۆما، ١٩٧٦، ل٣٥٣-٦٥٣.
18. « Coup d’œuvre sur la culture nationale kurde », In : Oriente Moderno (1977) vol. 57 , p. 445-450.
” چاوپێداخشانێك بە كولتووری نەتەوایەتی كوردی”. گۆڤاری (Oriente Moderno)، 1997، بەرگی 57، ل445-450.
19. Die nationale Frage Türkisch-Kurdistans : eine Übersicht mit historischem Hintergrund, Ed. Komkar, Frankfurt/Main: (186 p).
پرسی نەتەوایەتی كوردستانی توركیا: چاوپێداخشانێك بە بنەوانە مێژووییەكەی، بڵاوكراوەكانی: كۆمكار، فرانكفۆرت، (186 لاپەرە).
20. «Kurdistan im Irak». In: Kurdistan und die Kurden ; Band 1 /Gérard Chaliand (Hrsg.). – Göttingen ; Wien : Gesellschaft für bedrohte Völker. 1984, pp : 259–393.
“كوردستان لە عێراقدا”. لە كتێبی (كوردستان و كورد).، بەرگی یەكەم، (ئیدیتۆر) ژێرار شالیان- گۆتینگن- ڤیەننا: كۆمەڵەی گەلانی هەڕەشەلێكراو، 1984، ل259-393.
1988
21-« Regards sur les origines des Kurdes et de leur langue », In: Studia Kurdica, Institut Kurde de Paris. N° (5), 1988, p. 39–58.
“ڕوانین بۆ بنچینەكانی كورد و زمانەكەیان”، گۆڤاری (Studia Kurdica)، ئینستووتی كورد لە پاریس، ژمارە (5)، 1988، ل39-58.
22. «The Kurds in the Soviet Union», In: The Kurds: A Contemporary Overview (Ed). by Philip G. Kreyenbroek and Stefan Sperl. London; New York : Routledge, 1992, pp. 193-218.
“كورد لە یەكێتی سۆڤیەتدا”، لە” کوردان، تێڕوانینێکی گشتیی هاوچەرخ، ئیدیتی فیلیپ گ. کرینبرۆک و ستیفان سپێرل، لەندەن، نیوویۆرک، ڕۆتلیدج، ١٩٩٢، ل١٩٣-٢١٨.
23. «The Kurds in Syria and Lebanon », In: The Kurds: a contemporary overview (ed). by Philip G. Kreyenbroek and Stefan Sperl. London; New York: Routledge, 1992, pp, 143–170.
” كورد لە سووریا و لوبنان”. لە: کوردان- تێڕوانینیکی گشتیی هاوچەرخ، ئیدیتی فیلیپ گ. کرینبرۆک و ستیفان سپێرل، لەندەن، نیوویۆرک، ڕۆتلیدج، ١٩٩٢، ل١٤٣-١٧٠.
24. «The Kurds in Syria and Lebanon». In: International Paris Conference: the Kurds: Human Rights and cultural identity ; 14–15 October 1989, Institut Kurde de Paris (ed.). – Paris : Institut Kurde de Paris, 1992, pp : 75–81.
“كورد لە سووریە و لوبنان”، كۆنگرەی نێودەوڵەتیی پاریس: مافەكانی مرۆڤ و ناسنامەی كولتووری.، 14-15 ی تشرینی یەکەمی 1989، (ئیدیتۆر) ئینستووتی كورد لە پاریس، 1992، ل75-81.
25. «Offener Brief an den Türkischen Staatspräsidenten Turgut Özal und den Türkischen Ministerpräsidenten Süleyman Demirel», In: Kurdistan heute /NAVEND– Kurdisches Informations- und Dokumentationszentrum e.V.1992; pp : 14–19.
“نامەیێكی كراوە بۆ سەركۆماری توركیا، تورگوت ئۆزال و سەرۆكوەزیرانی توركیا، سولێمان دێمریل”. لە كوردستانی ئیمڕۆ/ناوەند- ناوەندی زانیاریی و دەكۆمێنتی كوردستان، 1992، ل14-19.
26. «Der Lausanner Vertrag und das Schicksal des kurdischen Volkes». In: Kurdistan heute / NAVEND – Kurdisches Informations- und Dokumentationszentrum e.V.– Bonn: NAVEND, 1993, pp : 29–31.
“پەیماننامەی لۆزان و چارەنووسیی گەلی كورد”. لە كوردستانی ئیمڕۆ/ناوەند- ناوەندی زانیاریی و دەكۆمێنتی كوردستان، 1993، لا: 29-31.
27. «Kurden im Exil: einführende Bemerkungen zur Kurdenfrage», In: Kurden im Exil: ein Handbuch kurdischer Kultur, Politik und Wissenschaft [Loseblattsammlung] / hrsg. vom Berliner Institut für Vergleichende Sozialforschung; Haus der Kulturen der Welt und Medico international.– Berlin : Edition Parabolis, 1991–1993 : 1.3-1–1.3-16.
“كورد لە مەنفا: چەند سەرنجە دەروازەیێك دەربارەی پرسی كورد”. لە : كورد لە مەنفادا: كتێبێك سەبارەت بە كولتووری كوردی و سیاسەت و زانست (چەند لاپەڕەیەكی كۆكراوە) (ئیدیتۆر) ئینستیتووتی بەرلین تایبەت بە لێكۆڵینەوەی كۆمەڵناسیی بەراوردكاری، ماڵی جیهانیی كولتوور و میدیكۆ ئینتەرناسیۆنال، بەرلین، چاپەمەنییەكانی Parabolis، 1991-1993، ل٣-١٦.
28. «Kurdistan nach der Aufteilung des Osmanischen Reichs». In: Kurdologie : Studien zu Sprache, Geschichte, Gesellschaft und Politik Kurdistans und der Kurdinnen und Kurden / hrsg. von der Kurdistan-AG AStA-FU Berlin und der Kurdologie-AG der Uni Hamburg.– Berlin : AStA FU Berlin. 1994 : 195–203.
“كوردستان پاش دابەشبوونی مەملەكەتی عوسمانی”. لە : كوردناسی: لێكۆڵینەوە لە بواری زمان و مێژوو، سیاسەتی كوردستان و ئافرەتی كورد و كورد. بەرلین، 1994، ل195-203.
29. «Über das internationale Kriegsrecht und den türkischen Kolonialkrieg in Kurdistan». In: Kurdistan heute/ NAVEND – Kurdisches Informations- und Dokumentationszentrum e.V. – Bonn : NAVEND.1996, pp : 17–19.
“سەبارەت بە مافی جەنگی نێودەوڵەتی و جەنگی كۆلۆنیالشێوەی تورك لە كوردستان”. لە كوردستانی ئیمڕۆ/ناوەند- ناوەندی زانیاریی و دەكۆمێنتی كوردستان، بۆن، 1996، ل17-19.
30. «Zwischen Europa und Asien – Die kurdische Frage». In: Ergebnisse und Perspektiven der 1. Konferenz für Frieden in Kurdistan in Deutschland »Kurdistan im Frieden« : Bonn, 5.–7. Juli 1996 / Initiative Appell von Hannover (Hrsg.). – [Frankfurt/M.] : Initiative Appell von Hannover; Medico international, 1996, pp : 6–11.
“پرسی كورد لەنێوان ئەوروپا و ئاسیادا”، ئەنجام و ئاسۆبینینەكانی یەكەمین كۆنفرانسی ئازادی بۆ كوردستان -لە ئەڵمانیا- “كوردستان لە ئازادیدا”: بۆن، لە 5 تا 7 ی تەمووزی 1996، ل6-11.
31. «Between Europe and Asia: the Kurdish question; international conference »Kurdistan: Prospects for Peace« Bonn, 5–7 July 1996. In: Lêkolîn,Berlin: Înstîtûta Kurdî. –.1996, pp: 9–29
“پرسی كورد لەنێوان ئەوروپا و ئاسیادا”، كۆنفرانسی كوردستان: ئاسۆبینین بۆ ئاشتی”، بۆن، 5 – 7 ی تەمووزی 1996، گۆڤاری لێكۆڵین، ئەنستیتووتا كوردی، 1996، ل9-29.
32-«On the Kurdish emigration in Western Europe and former USSR». In: Lêkolîn Berlin: Înstîtûta Kurdî, 5.1997, pp: 11–32
“لەبارەی كۆچی كوردەوە بۆ ئەوروپای ڕۆژئاوا و یەكێتیی شورەوی جاران”. گۆڤاری لێكۆلین، ئینستیتووتا كوردی، ژمارە 5 (1997)، ل11-32.
33. « Problèmes méthodologiques relatifs à l’Histoire du Kurdistan », In: Lêkolîn, Berlin : Înstîtûta Kurdî, n° (4).1997, pp. 13–28.
“كێشەی میتۆدۆلۆژی تایبەت بە مێژووی كوردستان”، گۆڤاری لێكۆلین، بەرلین، ئینستیتووتا كوردی، ژمارە 4 (1997)، ل13-28.
34. «Ismail Besikcis Verständnis der kolonialen Frage in Kurdistan». In: Freiheit für İsmail Beşikçi : […] ; Reader zur Konferenz: Kemalismus als Herrschafts- und Staatsideologie 24./25. 10. 1997.–[Berlin] : Kampagne » Freiheit für İsmail Beşikçi« u. a. [1997] : 55–60
“تێگەیشتنی ئیسماعیل بێشكچی بۆ پرسی كۆلۆنیالی لە كوردستان”، لە كتێبی ئازادی بۆ ئیسماعیل بێشكچیدا (….)، وتارنامەی كۆنفرانسی کەمالیزم وەك ئایدیۆلۆژی باڵادەستی دەوڵەت لە 24/25-10-1997، بەرلین، “كەمپینی ئازادی بۆ ئیسماعیل بێشكچی”، 1997، ل55-60.
35. «Københavnskriterierne og det kurdiske spørgsmål». In: De Koerden: special nummer/ tweemaandelijks tijdschrift van het Koerdisch Instituut. – Brussel: Koerdisch Instituut vzw, 2002 (augustus–september), pp: 25–28
“پێوەرەكانی كۆپنهاگن و پرسی كورد”، لە: گۆڤاری (De Koerden)، ژمارەی تایبەت، ئەنستیتووتی كورد لە برۆكسێل، 2002، (ئاب-ئەیلوول)، ل25-28.
[ئەم زانیارییانە سەبارەت بە ژیانی دکتۆر عیسمەت و کارەکانی -بە سوپاس و پێزانینیکی زۆرەوە- لە کتێبی دووەمی “گەڕان بەدوای مرواری”ی دکتۆر نەجات عەبدوڵڵا وەرگیراون.]