کتێبێکی نوێی بنکەکەمان بە زمانی عەرەبی؛ زانستی مێژوو لە ئەوروپا، فەلسەفە و شێواز و پەرەسەکەی و چەند سەرنجێک سەبارەت بە مێژووی کوردستان و هیستۆریۆگرافیی ڕۆژهەڵاتی (علم التاریخ في أوروبا، فلسفتە وأسالیبە وتطورە وملاحظات حول تاریخ کردستان والهستوریوغرافیا الشرقیة)ی دکتۆر عیسمەت شەریف وانلییە، سەرەتای ساڵانی نەوەدی سەدەی ڕابوردوو بە بۆنەی بڵاوبوونەوەی چاپی کرمانجیی کتێبی “خولاصەیەکی تاریخی کورد و کوردستان”ی مێژوونووسی گەورە محەمەدئەمین زەکی بەگەوە نووسیویە. کاتی خۆی دکتۆر محەمەد ساڵح جومعە بەشەکانی یەکەم و دووەمی کتێبەکەی کردووە بە کوردی و پیتی لاتینی و لە هەولێر بڵاویکردووەتەوە.
ئەم ساڵانەی دوایی کە بنەماڵەی مامۆستا محەمەدی مەلا کەریم -بە سوپاس و پێزانینەوە- کۆکراوەکەی ئەو زاتەیان بەخشی بە “بنکەی ژین”، کۆپییەکی تێکەڵوپێکەڵی دەستنووسی ئەم کتێبە لەناو کۆکراوەکەدا بوو، بۆمان دەرکەوت هێشتا بڵاونەبووەتەوە؛ لەبەرئەوەی کتێبەکە لە بواری خۆیدا نموونەیییە، پێمان باشبوو بەو شێوەیە کە پاشتر دەخرێتە بەردەست، ئامادەیبکەین بۆ چاپ.
یادی ئەم ئەکادیمی و سیاسی و ڕۆشنبیرە دڵسۆز و گەورەیەی کوردەواریش بەخێر.