کتێبی “رحلات في کردستان” بڵاوبووەوە

ڕۆژی شەممە ٢٠٢٦/٥/٢٣ کتێبی زنجیرە ٢٠٧ی بنکەکەمان، “رحلات في کردستان”، لەچاپ هاتەدەرێ. ئەم کتێبە کۆکراوەی چوار گەشتی هەردوو ڕۆژهەڵاتناس سێر هێنری ڕاولنسۆن و جۆن جۆرج تایلۆرە کە سەدەی نۆزدەهەم بە ڕووپێویکی مەیدانی لە زۆر ناوچەی ڕۆژهەڵات و باکووری کوردستان کردوویانە و زانیاریی وردی جوگرافی و مێژوویییان تێدا تۆمارکردووە.
بەڕێز ڕیزوان عەلی شێخۆ بە وردەکارییەکی لێزانانە و ئەمانەتەوە لە ئینگلیزییەوە کردوونی بە عەرەبی و بەڕێز ڕەفیق ساڵحیش سەرپەرشتیی‌کردووە و پێیداچووەتەوە و پەراوێزی لە شوێنی پێویستی ئێرەوئەوێی کتێبەکە داوە.
ئەم کتێبە کەلێنێکی گونجاو لە کتێبخانەی کوردی و عەرەبی دەگرێ و شایستەی خوێندنەوەیە، لەبەرئەوە خوێندەوارانی ئازیز ڕادەسپێرین بەدەستی‌بێنن.