ژووری ڕۆژنامەوانی و سەردانی بنکەی ژین

پێش‌نیوەڕۆی سێ‌شەممە ٢٠٢٢/١٢/٢١، شاندی ژووری ڕۆژنامەوانیی بزووتنەوەی گۆران، بە سەرۆکایەتیی بەڕێز دلێر عەبدولخالق، بەرپرسی ژوور، سەری لە بنکەکەمان دا. سەرەتا بەڕێوەبەری بنکەی ژین، مامۆستا ڕەفیق ساڵح، باسێکی گشتیی لەبارەی ئەرک و ئامانج و کاروبارەکانی ئەم دەزگایەوە بۆ کردن، پاشان یەک بە یەکی بەشەکانی پێ‌بەسەرکردنەوە و زانیاریی پێویستی سەبارەت بە هەر یەکەیان بۆ ڕوون‌کردنەوە. شاندەکە دڵشادبوون کە ئەم دەزگا ئەرشیفییە توانیویە گەنجینەیێکی گرانبەها لە کەرەستەی هەمەجۆری ئەرشیفی کۆبکاتەوە و بپارێزێ و دواییش بیخاتەوە بەردەستی توێژەرەوە و مامۆستایان و خوێندکارانی زانکۆ.