ڕێزنان لە بەڕێز نەجمەدین محێدین حاجی ڕەشید

ڕۆژی ٧\١١\٢٠١٨ شاندێکی ئەنجومەنی بنکە سەری لە بەڕیز نەجمەدین محێدین حاجی ڕەشید دا لە نووسینگەی کاری خۆی. شاندەکە بە گەرمی سپاسی بەڕێزیان کرد کە دەست‌پێشخەریی نوواندووە بۆ هاوکاریی بنکە، بە تایبەت لە ڕووی چارەسەری هێندێ لە کەم‌وکورتییەکانی تەلاری “بنکەی ژین”ەوە و ڕێزنامەیەکی سەرمێزیان پێشکەش‌کرد. بەڕێزیشیان ئەو پێزانینەی بە بەرزی هەڵسەنگاند و بەڵێنی دا ئەمەودوایش هاوکارێکی بەردەوامی بنکە بێ و لەو لایەنەوە درێغی نەکا.