ڕێزلێنانی سەرۆکی بنکەی ژین

لیژنەی باڵای پێنجەم میهرەجانی “تمصیر الحلة” کە ڕۆژی ٢٠١٩/١١/٢ لە شاری حللەی ناوەڕاستی عیراق سازکرا، گەواهینامەیەکی ڕێزلێنانی بەخشییە سەرۆکی بنکەی ژین، لەبەر نەخشی بەرچاوی لە دەوڵەمەندکردنی دیمەنی ڕۆشنبیریی عیراقی‌دا، پاش ئەوەی پار سەری لێ‌دان و گفت‌وگۆ و بیروڕاگۆڕکێیەکی درێژی سەبارەت بە عیراق و ڕۆشنبیریی عیراقی لەگەڵ هەبوون. جێگەی باسە، سەرۆکی بنکە پێوەندییەکی ڕۆشنبیریی لەگەڵ بەشێکی دەزگا ڕۆشنبیرییەکانی ئەو شارە هەیە.