پێشنیوەڕۆی چوارشەممە ٢٠٢٥/١٠/٨ شاندێکی ڕێزداری “بزاڤی ئاشتیی ناوخۆییی سلێمانی”، بە سەرۆکایەتیی بەڕێز سەربەست تۆفیق سەری لە بنکەکەمان دا.
شاندەکە ڕێزیان نا لە هەوڵ و کۆششەکانی بەڕێزان ڕەفیق ساڵح، سەرۆکی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن و سدیق ساڵح، ئەندامی ئەنجومەن، بۆ بنیاتنانی ئەرشیفێکی کوردیی خۆماڵی بە هاوکاری و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و خەمخۆرانی کولتووری کوردی. لە وەڵامدا بەگەرمی سوپاسیانکرا و ئەم ئاوڕدانەوە دڵسۆزانەیەیان بە مایەی خۆشی و پێزانین و هێز و هاندەرێکی مەعنەویی گەورەی خزمەتی زیاتر دانا و ڕایشیانگەیاند: ئێمە و کارمەندانی هێژا پێکەوە ئەرکی سەرشانی خۆمان بەرامبەر بە گەل و نیشتمان جێبەجێدەکەین و هیچ منەتێکیش بەسەر کەسدا ناکەین. کاری هەمووان بۆ خزمەتی بێغەلوغەشی نیشتمان ڕاستبێ.
