ڕۆژی زمانی دایک و بەشداری لە سیمینارێکی زانکۆی کۆماردا

سدیق ساڵح، ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بنکەکەمان، سەعات ٥,١ی پاش‌نیوەڕۆی ٢٠٢٣/٢/٢١ بەشداریی لە سیمینارێکی ناو زانکۆی کۆماردا کرد، کە تەرخان‌بوو بۆ ڕۆژی زمانی دایک.
سەرەتا بەڕێز دکتۆر هێمن کەریم باسێکی لەبارەی زمان و ڕۆژی زمان و قۆناغەکانی پێشکەوتن و بەرزیی زمانی کوردییەوە پێشکەش‌کرد و بابەتەکەیی بە نموونەی شیعری کۆن و نوێمان دەوڵەمەندکرد. پاشان بابەتێکی ڤیدیۆیی نیشان‌درا، کە بریتی‌بوو لە بۆچوونی کۆمەڵێک مامۆستا و خوێندکار سەبارەت بە زمانی دایک بەگشتی و زمانی کوردی بەتایبەتی. سێیەم بەشی سیمینارەکە، باسێکی سدیق ساڵح بوو، کە قسەکانیی بە چەردەیێکی مێژوویی دەست پێ‌کرد و بە هەندێ دەردەدڵ دەرهەق بە حاڵی زمانی کوردی لەپاش ڕاپەڕین کۆتایی پێ‌هێنا. پاشان بەڕێز دکتۆر کاوس عەزیز فەرەج ڕێزنامەی زانکۆی پێشکەش‌کرد.