پڕۆژەی “با ببینە هاوڕێی کتێب”

گرووپی فێرخوازانی کارا لە خوێندکارانی پەیمانگای تەکنیکیی سلێمانی، سەریان لە بنکەکەمان دا و سوپاسنامەیێکیان پێشکەش‌کرد بۆ ئەو دەست‌پێشخەرییە کە “بنکەی ژین” نوواندی و کۆمەڵێک کتێبی بە دیاری پێشکەش‌کردن، وەک هاوکاری و بەشدارییەک لە پڕۆژەی “با ببینە هاوڕێی کتێب” کە ئەو گرووپە بە خۆشحاڵییەوە دەستیان پێ‌کردووە.
ئێمەیش لای خۆمانەوە دەست‌خۆشیمان لێ‌کردن و کارەکەمان بە ئەرکی سەرشانی خۆمان زانی و ئامادەگیمان نیشان دا بۆ هاوکاریی‌تری لەم شێوەیە، کە خزمەتێکی گشتیی لێ‌بکەوێتەوە.