نووسراوی لێک‌تێگەیشتن لەگەڵ ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان

ڕۆژی یەک‌شەممە ٢٠٢٠/٥/١٧ بەشێکی ئەندامانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بنکەی ژین و بەڕێز دکتۆر سەروەر عەبدوڕەحمان، سەرۆکی ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردە و گەشەپێدان ئامادەی دانیشتنێک بوون لە بنکەی ژین بۆ دامەزراندنی پێوەندییەکی ڕۆشنبیری و زانستی بە خستنەکاری نووسراوێکی لێک‌تێگەیشتن لە نێوان هەردوو لادا. ڕەفیق ساڵح، سەرۆکی بنکەی ژین و دکتۆر سەروەر عەبدوڕەحمان، نووسراوی لێک‌تێگەیشتنەکەکەیان ئیمزاکرد. ئامانج، هەم دانانی بناغەی پێوەندی و ئاڵوگۆڕێکی هاوبەشی کولتوورییە، هەم خزمەت و دەوڵەمەند کردنی ئەرشیفی بنکەی ژین بە بەڵگەنامەکانی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.