نووسراوی لێک‌تێگەیشتنی نێوان بنکەی ژین و زانکۆی جیهان- سلێمانی

ڕۆژی چوارشەممە ١٦/ ١/ ٢٠١٩ شاندێکی بنکە سەری لە زانکۆی جیهان- سلێمانی دا. سەرەتا هەردوو لا کۆبوونەوسەعیدە. بەڕێزان د. ئومێد ڕەفیق فەتاح، سەرۆکی زانکۆ، د. ڕێبوار زەینەدین، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ، د. واحید عومەر محێدین و د. عەلی سەعید ڕاوێژکارانی ئەنجومەنی زانکۆکانی جیهان و چەند ئەندامێکی بەڕێزی ئەنجومەنەکەیان ئامادەی بوون. پاش ئەوەی بەڕێوەبەری بنکە زانیارییەکی هەمەلایەنەی سەبارەت بە بنکە و ئامانج و کارەکانی دا و ڕوونی کردەوە کە ئەنجومەنی بنکە بڕیاری وایە ئەم‌ساڵ زیاتر بەسەر دەزگاکانی زانستی ا هاوشێوەی خۆیدا بکرێتەوە و پێوەندیی زانستییان پێوە ببەستێ، لە چوارچێوەی لێک‌گەیشتن و ڕێککەوتن و کاری هاوبەش‌دا، بەڕێز د. ئومێدیش پێ‌خۆشحاڵیی خۆی و زانکۆی دەربڕی بەو سەردانە، کە مەبەستێکی خاوێنی زانستی و خزمەتێکی گشتیی تێدایە. پاشان هەردوو لا، وەک پێشتر پێک‌هاتبوون، نووسراوێکی لێک‌تێگەیشتنیان قبووڵ‌کرد، کە بەڕێزان سەرۆکی زانکۆ و بەڕێوەبەری بنکە ئیمزایان‌کرد. هەردوو لایش بە هیوان ئەم پێوەندییە بەرنە ئاستێکی بەرزتری کاری پێکەوەی ناوکۆیی.