دامەزرێنەر و سەرۆک و بەڕێوەبەری ناوەندی ڕۆشنبیریی کوردیی نیویۆرک و فیستیڤاڵی فیلمی کوردیی نیویۆرک (New York Kurdish Cultural Center, New York Kurdish Film Festeval)، بەڕێز خاتوو خەیاڵ قەرتەڵ، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٥/١٢/١٤ سەری لە بنکەکەمان دا.
سەرەتا باسوخواس سەبارەت بوو بە کاروبار و ئامانجی هەر یەکە لەم دوو دەزگایە و چۆنایەتیی هاوکاری و پێوەندیی نێوانیان و بەشداریی چالاکییەکان و بەڵێنی توندوتۆڵکردنی پێوەندی درا. پاشان بەڕێزیان هەموو یەکە و بەشەکانی لەگەڵ بەسەرکرایەوە و شادمانبوو بە بینینی کۆکراوە گرانبەهاکەی “بنکەی ژین” و دەستخۆشیی لە بەڕێوەبەران و کارمەندان کرد و ئەمەی بە دەسکەوتێکی گەورەی مێژوویی و زانستی دانا.