مستەفا دادار و کۆمەڵێک ڕۆشنبیر سەریان لە بنکەی ژین دا

نیوەڕۆی سێ‌شەممە ٢٠٢٣/٩/٢٦ بەڕێز مستەفا دادار، هونەرمەندی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و خاتوو چیا حەسەن عەلی و بەڕێزان دانا، شاڕۆخ، ڕابەر، سەریان لە بنکەکەمان دا.

سەرەتا بە چڕوپڕی باسی بیرۆکە و ئامانج و ئەرک و نەخشی بنکەی ژین و بایەخ و ڕادەی کەڵک‌وەرگرتن لە کۆکراوەکەییان بۆ کرا. پاشان سەرجەمی یەکە و بەشەکانیان لەگەڵ بەسەرکرایەوە و زانیاریی پێویستیان سەبارەت بە هەر یەکە و بەشێک بۆ ڕوون‌کرایەوە.

سەرەنجام هەمووان دڵخۆش‌بوون بە بینینی ئەم دەزگا کولتوورییە و دەستخۆشییان لە کارمەندان و بەڕێوەبەرانی کرد.