لە ڕۆژی ئاڵا دا بەڕێوەبەری بنکەی ژین خەڵاتی ڕێزلێنانی پێشکەش کرا

ڕۆژی ٢٠٢٣/١٢/١٧ ڕێکخراوی کوردستان دیالۆگ خەڵاتی ڕێزلێنانی پێشکەش بە چەندین کەسایەتی هونەری و ڕۆشنبیری شاری سلێمانی کرد.

بەڕێز ڕەفیق ساڵح، بەڕێوەبەری بنکەکەمان لەو یادەدا بەشداری کرد و خەڵاتی ڕێزلێنانی پێشکەش کرا. ئەمەش لە پای هەوڵ و ماندووبوونیان لە خزمەتی کولتوور و ڕۆشنبیریی کوردیدا.

هەروەها لە یادەکەدا سروودی ئەی ڕەقیب لە لایەن تیپی هونەری منداڵانی سلێمانی پێشکەش کرا. پاشان هەر لەوێدا ناساندن بۆ کتێبی (گوتاری ناسیۆنالیزم) کرا لە نووسینی عەتا قەرەداخی. پێشانگایەکیش لە لایەن ناسیح عەلی خەیات، تایبەت بە سروشتی کوردستان بۆ میوانان خرایە ڕوو.