لێک‌تێگەیشتن لەگەڵ ئینستیتووتی خوێندنی کوردی- بەرلین

ڕۆژی هەینی ٢٦ /٤ /٢٠١٩ سەرۆکی بنکەی ژین، لەو دەرفەتەدا کە لە شاری بەرلینی وڵاتی ئەڵمانیا بوو، نووسراوێکی لێک‌تێگەیشتنی لەگەڵ بەڕێز فەریاد فازیل عومەر، دامەزرێنەر و سەرۆکی ئینستیتووتی خوێندنی کوردیی بەرلین، ئیمزاکرد. بەوپێیە، جگە لە ئاڵ‌وگۆڕی بەرهەمی لەچاپدراو لە نێوان هەردوو لادا بۆ دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەی یەکتر، پێک‌هاتن ئەم سێ بەرهەمەی لای خوارەوە بە هاوبەشی بە چاپ بگەیێنن: ١. وەرگێڕدراوی عەرەبیی دەستکاریکراوی “شەرەفنامە”ی شەرەفخانی بەتلیسی. ٢. دوو ڕۆمانی بڵاونەکراوەی مەحموود ئەحمەد: کاخی ڕۆزگار، خەرامان. ٣. شانامەی شێرزاد و گوڵشاد، دانراوی مەلاحامیدی مەلاحەمدوون زەکی. هەردوو لا بەهیوان ئەم پێوەندییە گەشەپێ‌‌بدەن و بەرەو ئاستێکی بەرزتری هاوکاریی ببەن

.