قوتابیانی قوتابخانەی ئەهلیی فام- ڕانیە

ڕۆژی چوارشەممە ٢٠٢٣/١٠/٢٥ قوتابیانی پۆلی شەشەمی قوتابخانەی ئەهلیی فام (بە ئینگلیزی) لە ڕانیە، لەگەڵ ١٠ مامۆستای بەڕیزی قوتابخانەکەیان، سەریان لە بنکەکەمان دا.
لە پێشەوە باسی بایەخی ئەم کۆکراوەیە و مەزنیی حاجی تۆفیقی پیرەمێرد، کە ئەم دەزگایە بە ناوی ڕۆژنامەکەیەوە ناونراوە، کرا.
پاشان بەشەکانی “مۆزەخانەی چاپ لە سلێمانی”، “مشتوماڵدانی کەرەستەی ڕؤشنبیری” و کتێبخانەی گشتیی بنکەیان لەگەڵ بەسەرکرایەوە.