قوتابخانەی بنەڕەتیی ڕێزەی کچان

“بنکەی بەڵگاندن و لێکۆڵینەوەی ژین”، لە چوارچێوەی پێوەندی و هاوکارییە کولتوورییەکانی خۆی‌دا، بە ئەرکی خۆی زانی دەستی لە دەوڵەمەندکردنی کتێبخانەی قوتابخانەکانی هەرێم‌دا هەبێ، لەبەرئەوە ١١٨ سەدوهەژدە کتێبی پێشکەشی قوتابخانەی بنەڕەتیی ڕێزی کچان کرد. ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی بنکەی ژین بەهیوایە ئەم هاوکاری و پێوەندییە خوێندەواری و کولتوورییەی بگەیێنێتە ئاستێکی بەرزتر وەک بەشدارییەک لە خزمەتیکی گشتی‌دا.

ئەمەش یەکەمجار نییە کە بنکەی ژین لای خۆیەوە کتێب پێشکەشی قوتابخانەکان دەکات و چەندین قوتابخانەی لە شاری سلێمانی و دەوروبەری بە پێدانی کتێب و ڕۆژنامە و گۆڤار بەسەرکردووەتەوە