شاندێکی مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە سەرۆکایەتیی بەڕێز سەرکەوت زەکی، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخراوە دیموکراتییەکان، سەعات ١ی پاشنیوەڕۆی چوارشەممە ٢٠٢٥/٩/٢٤ سەری لە بنکەکەمان دا.
سەرەتا هەموو یەکە و بەشەکانی لەگەڵ بەسەرکرایەوە. پاشان دانیشتنێکی دۆستانە سازکرا و بەڕێوەبەری ژین بەچڕوپڕی باسی ئامانج و کار و چالاکییە هەمەجۆرەکانی بۆ کردن و ڕوونیکردەوە ژین بەوپەڕی بێلایەنی و بە شێوەیێکی زانستی و پیشەیی و دوور لە بیرکردنەوەی ناوچەیی و خێڵەکی وەک دەزگاییکی قازانجنەویست کاردەکا بۆ خزمەتی زانست و مێژوو و هەمووان بەبێ جیاوازی. شاندەکەیش، دواجار دەستخۆشییان لە ئەنجومەن و کارمەندانی ژین کرد و هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتریان بۆ خواستن.