شاندی “المرکز العراقي لتوثیق جرائم التطرف”

ڕۆژی ٢٠٢٢/٥/٢١ شاندێکی ناوەندی عیراقی بۆ بەڵگاندنی تاوانەکانی توندڕەوی “المرکز العراقي لتوثیق جرائم التطرف” بە سەرۆکایەتیی بەڕێز دکتۆر عەباس قوڕەیشی، سەرۆکی ئەو ناوەندە، سەری لە بنکەی ژین دا. سەرۆکی شاندەکە کاروبار و ئامانجی ناوەندەکەی خۆی ڕوون‌کردەوە کە بریتییە لە بەڵگاندن و بڵاوکردنەوەی بەڵگەکانی هەموو تاوانێکی دەستەجەمعیی توندڕەوی و لەو ڕووەیشەوە هەم گەنجینەیێکی بەڵگەنامەیان کۆکردووەتەوە و کۆمەڵێک کتێبیان پشتبەستوو بەو بەڵگەنامانە بەرهەم‌هێناوە. لە لایەنی بنکەیشەوە ئامانج و ئەرکەکانی بنکەی ژین وەک دەزگایێکی زانستی و ئەرشیفی بۆ خزمەتی زانست و ڕاستی، خرانەڕوو. دواجار شاندەکە شادمان‌بوو کە دەزگایێکی ئەرشیفی لە هەرێمی کوردستان هەیە بۆ کۆکردنەوە و پاراستن و زیندووکردنەوەی سامانی بەڵگەنامەی ناوچەکە و هەردوو لایش بەهیوان ئەم پێوەندییە کولتوورییە بگەیێننە ئاستێکی بەرزتری هاوکاری و پڕۆژەی هاوبەش، بە شێوەیێک کە خێر بۆ هەردوو لا بداتەوە.