سەردان


ئەمڕۆ بەڕێزان خاتوو سەرگوڵ میرزایی، چالاکی بواری کاروباری ئافرەتان و دکتۆر ئیسماعیل مەحموودی، مامۆستای زانکۆ و ڕۆشنبیر و نووسەری توانا، سەریان لە بنکەکەمان دا.
وێڕای گێڕانی ئەو میوانە بەڕێزانە بە یەکە و بەشە جیاجیاکانی بنکەی ژین‌دا و لە نزیکەوە ئاشنابوون بە شێوەی کار و کۆکراوەی هەر یەکەیان، گەلێک باس‌وخواسی وەک خولیا و بیرکردنەوەی هاوبەشی هەردوو لا، لە دانیشتنێکی دۆستانەدا، کرانەوە و قسەی زۆریان لە بارەوە کرا.
بەڕێوەبەرانی بنکە لای خۆیانەوە ئامادەگییان نیشان دا بۆ هەموو هاوکاری و بەدەنگەوەهاتنێکی زانستی، بە هەر شێوە و ڕێگەیێک بێ، بە مەرجێک ببێتە مایەی زیاتر بووژاندنەوە و گەشەپێدانی بواری توێژینەوە و لێکۆڵینەوەی زانستی و ئەکادیمی لە ناوەندی ڕۆشنبیریی کوردی‌دا.