سەردانی ڕۆشنبیری عیراقی، زوهێر جەزائیری

پێش‌نیوەڕۆی سێ‌شەممە ٢٠٢٦/٣/١٧ نووسەر و ڕۆژنامەنووس و ڕۆماننووسی دیاری عیراقی بەڕێز زوهێر جەزائیری، لەگەڵ بەڕێز ڕەحمان غەریب، ڕێکخەری سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان، سەریان لە بنکەکەمان دا.
سەرەتا گەلێک باس‌وخواسی هاوبەش و تایبەت لە دانیشتنێکی دۆستانەدا قسەیان لەبارەوە کرا. پاشان بەشەکانی وەک پیشانگەی فۆتۆ ڕەفیق، کتێبخانەی هیلال ناجی، هۆڵی ڕۆژنامەوانی، کتێبخانەی ناوەندی و مۆزەخانەی چاپ لە سلێمانی بەسەرکرانەوە و بەڕێزیان دڵخۆش‌بوو بە کۆکراوەکانی ژین و گفتی دا کۆکراوەی وێنەکانی خۆیی پێشکەش‌بکا.