سەردانی ڕۆشنبیرانی میوان

پاش‌نیوەڕۆی چوارشەممە ٢٠٢٥/١٠/٨ بەڕێزان د. میکائیل بولبول، مامۆستای زانکۆ و ڤیان حەسەن، خوێندکاری دکتۆرا و د. عوسمان ئاکیل، بەڕێوەبەری وەقفی میزۆپۆتامیا، سەریان لە بنکەکەمان دا.
سەرباری باسکردنی خەون و ئاوات و خواستە ڕۆشنبیرییە هاوبەشەکان و کارکردن بۆ بەدیهێنانیان، میوانانی بەڕێز یەکە و بەشە جیاجیاکانی ‘بنکەی ژین’یان لەگەڵ بەسەرکرایەوە. هەمووان شادمان‌بوون بەم دەسکەوتە مێژوویی و گرنگە و پێکەوەنانی کۆکراوەیێکی وەها کە ڕەنجێکی زۆری بۆ کێشراوە و کەلێنێکی گەورەی لە دنیای ڕۆشنبیریی کوردی‌دا پڕکردووەتەوە. بەڕێوەبەرانی ژین -لای خۆیانەوە- ئامادەگییان نیشان دا بۆ هەموو هاوکاری و بەدەنگەوەهاتنێکی دۆستانە کە -دواجار- خزمەتێکی زانستی و گشتیی لێ‌بکەوێتەوە.