سەردانی هاوڕێیانی کتێبی قوتابخانەی بنەڕەتیی جەمالی حاجی عەلی

ڕۆژی ٢٠٢٢/١١/٣٠ قوتابیانی هاوڕێی کتێبی قوتابخانەی بنەڕەتیی جەمالی حاجی عەلی، لەگەڵ مامۆستای خۆیان هاتنە بنکەکەمان. بە هەمان شێوە بەڕێوەبەری بنکە پێشوازییەکی گەرمی لێ‌کردن و پاش ڕوونکردنەوەی هەندێ ڕاستی و زانیاری سەبارەت بە ژیانی قوتابێتی و ئەرکی قوتابیان و بایەخی پڕۆژەی لە شێوەی بنکەی ژین، هەندێ بەشی ناو “تەلاری ژین”ی نیشان‌دان، وەک مۆزەخانەی چاپ لە سلێمانی و بەشەکانی کتێبخانە.