سەردانی قوتابیانی قوتابخانەی بنەڕەتی قەیوان

قوتابیانی قۆناغی نۆیەمی قوتابخانەی بنەڕەتی قەیوان، پاش‌نیوەڕۆی چوارشەممە ٦/ ٢/ ٢٠١٩، بە دوو کۆمەڵ -لەگەڵ مامۆستایانی سەرپەرشتیان- سەریان لە بنکەی ژین دا. سەرەتا کورتەمێژوویەکی بنکەیان بۆ گێڕدرایەوە. پاشان باسی ئەرک و ئامانج و بەشەکان و کار و فرمانی هەر بەشەیان بۆ کرا، لە نزیکەوە بەشەکانی کتێبخانە، هۆڵی ڕۆژنامەوانی، بن‌بەشی مشت‌وماڵدانی دەستنووس، کتێبخانە تایبەتەکانی هیلال ناجی و دکتۆران کەمال فوئاد و ئیحسان فوئادیان بەسەرکردەوە و خۆشحاڵ‌بوون کە یەکەم‌جارە ئەم تەلارە شارستانییە هاوچەرخەی کوردەواری دەبینن.