ڕۆژی دووشەممە ٢٠٢٦/١/١٩ بیستوحەوت قوتابیی قوتابخانەی ئامادەییی ناحکوومیی لیدەرز، لەگەڵ مامۆستایانی خۆیان، لە چوارچێوەی گەشتی زانستیی قوتابخانەکەیاندا، سەریان لە بنکەکەمان دا. باسێکی گشتییان لەبارەی ژین و ئەرک و کارەکانیەوە بۆ کرا. ئەمجا زۆری بەش و یەکەکانیان لەگەڵ بەسەرکرایەوە.