سەردانی شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەییی کوردستان

شاندێکی پێکهاتوو لە بەڕێزان: مامۆستا ڕەمەزان و سەعید سنەیی لە ئەنستیتووتی کورد لە ئەڵمانیا، دکتۆر شێرکۆ حەمەئەمین، بەرپرسی کۆمیتەی کولتوور و پەروەردە و یووسف حەسەن ئەحمەد، لە کۆنگرەی نەتەوەییی کوردستان، سەری لە بنکەکەمان دا بۆ ئاگاداربوون لە ڕەوشی کولتوور و زمان و ڕێ‌وشوێنەکانی کاری ڕۆشنبیریی هاوبەش.

شاندەکە، پاش بەسەرکردنەوەی بەشەکان و دیتنی شێوەی کارکردنیان، وێڕای بەرز نرخاندن و بە هەنگاوێکی شارستانی و زانستی ژماردنی کارەکان، شادمان‌بوون کە بنکەی ژین ئەم ئاڕاستە زانستییەی گرتووە و کەلێنیکی گەورە لە بواری کولتووری کوردی‌دا پڕکردووەتەوە.