سەردانی شاندێکی “مجمع الامام الحسین العلمي لتحقیق تراث أهل البیت”

ڕۆژی ٢٠٢١/١٢/٧ شاندێکی کۆڕی زانستیی ئیمام حسێن بۆ ساغکردنەوەی کەلەپووری ئەهلی بەیت (مجمع الامام الحسین العلمي لتحقیق تراث أهل البیت) بە سەرۆکایەتیی بەڕێزان دکتۆر موشتاق موزەفەر و دکتۆر محەمەد عەلی هوولیی ڕەبیعی سەریان لە بنکەی ژین دا. هەموو بەشەکانی بنکەیان بۆ بەسەرکرایەوە و شادمان‌بوون بە بینینی ئەم تەلارە شارستانییە زانستییە و نەخشی لە خزمەتی زانست و زانیاری‌دا بە سەرجەمی توێژەرەوەکان. پاشان لە دانیشتنێک‌دا کە هەر بەڕێزان ڕەفیق ساڵح، بەڕێوەبەری بنکە و دکتۆر سەڵاح عەزیز ئامادەی‌بوون، باسی کاروبار و چۆنایەتیی هاوکاری و بنیاتنانی پێوەندییەکی زانستی و دۆستانە بە قازانجی هەردوو لا کرا، بە شێوەیەک کە ئاڵوگۆڕی چاپەمەنییان هەبێ و بەشداریی کۆنگرەی زانستیی یەکتر. کۆڕی زانستیی ئیمام حسێن ئامادەگییان نیشان دا هاوکاری بنکەی ژین و خولی مەشقی تایبەت بە مشت‌وماڵدانی دەستنووس بۆ کارمەندانی بنکەی ژین لای خۆیان بکەنەوە