سەردانی دکتۆر محەمەد کەمال باپیر

ڕۆژی سێ‌شەممە ٢٠٢٣/١/١٠ بەڕێز دکتۆر محەمەد کەمال باپیر، کە ئێستە دانیشتووی ئوسترالیایە، لەگەڵ بەڕێز جیهاد محەمەد، سەریان لە بنکەکەمان دا. بەڕێزیان پاش ئەوەی هەموو بەشەکانی ئەم دەزگایەی بینی، شادمان‌بوو بەم گەنجینە گەورەیە کە تێیدا کۆکراوەتەوە.

جێگەی باسە، دکتۆر محەمەد ڕۆشنبیرێکی دیاری دنیای ڕۆشنبیریی ئێمەیە و ساڵانێکە -بە سوپاس و پێزانینەوە- کاری شایانی لە بواری بیر و فەلسەفەدا کردووە و بەرهەمی زانستیی بە وەرگێڕان و دانان خستووەتە کتێبخانەی کوردییەوە.