سەردانی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی

سەعات ١٠ی سەرلەبەیانیی دووشەممە ٢٠٢٣/١/٩ نوێنەرانی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی “بنکەی بەڵگاندن و لێکۆڵینەوەی ژین” سەریان لە “دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی” دا بۆ هەم پیرۆزیاییی دامەزراندن و هەم گفتوگۆی دۆستانە سەبارەت بە چۆنایەتیی هاوکاریی نێوان هەردوو دەزگا بۆ خزمەتێکی زانستی و گشتی. هەردوو لا جەختیان لەسەر پێویستیی هەبوونی هاوکاری و پڕۆژەی هاوبەش کردەوە، بۆ گەشەپێدانی بواری ئەرشیفکردن لە هەرێمی کوردستان. دواجار هاوڕابوون کە سەرەتا و لە نزیکترین دەرفەت‌دا نووسراوێکی لێک‌تێگەیشتن ئیمزابکەن، تا شێوەی کاروبار و پێوەندییان بە جۆرێکی ڕەسمی دابمەزرێنن و هەوڵیش‌بدەن ئاستی پێوەندییەکانیان زیاتر پێش‌بخەن و پەرە پێ‌بدەن.