سەردانی خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی کۆلیجی کشت‌وکاڵ

ڕۆژی ٢٠٢١/٢/٢٣ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی بەشەکانی بایۆتەکنۆلۆجی و زانستی بەروبوومی کێڵگەییی کۆلیجی کشت‌وکاڵی زانکۆی سلێمانی، لە چوارچێوەی گەشتی زانستیی بەشەکانیان‌دا، سەریان لە بنکەی ژین دا. بەڕێوەبەری بنکە، هەموو بەشەکانی ئەم دەزگا کولتوورییەی پێ‌نیشان دان و قسەی پێویستی سەبارەت بە کار و بایەخی هەر یەکەیان بۆ کردن.